,
ئێواره‌ی روژى 23.03.2012 له‌باڵیۆزخانه‌ی عراقی له‌ڕۆما ئه‌هه‌نگێک به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه سازکرا ئاهه‌نگه‌که به‌به‌ژداری باڵیۆزی عراقی د. سیوان بارزانی و باڵیۆزی عراقی بۆ ڤاتیکان حبیب محمد هادی الصدر و باڵیۆزی عراقی له جامعه‌ی عره‌بی غانم الشبلی ونێنه‌ری حکومه‌تی عراقی له‌فاو د. حسن الجنابی و كارمه‌نده‌کانی باڵیۆزخانه‌ی عراقی بۆ ڤاتیکان و باڵیۆزخانه‌ی عراقی له ڕۆما به‌ئاماده‌بونی ڕه‌وه‌ندی کوردی له ڕۆماو ڕه‌وه‌ندی عراقی له‌ئیتاڵیا به‌رێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن باڵیۆزی عراقی له ڕۆما د. سیوان بارزانی به‌خێرهاتنی میوانه‌کانی کرد‌و پیرۆزبایی گه‌رمی جه‌ژنی نه‌ورۆزی له ئاماده‌بووان و سه‌رجه‌م گه‌لی ئيراق كرد.پاشانیش وتارێکی خۆێنده‌وه و هیوای خواست نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ببێته هه‌وێنی رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی ئيراق و سه‌قامگیری ئاشتی ئارامی ئيراق. پیرۆزبایی گه‌رمی جه‌ژنی نه‌ورۆزی له ئاماده‌بووان كرد
ئاهه‌نگه به‌خۆشی و شادی تا دره‌نگانی ئێواره به‌ده‌م سرودو شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ درێژه‌ی كێشا‌و .