,
به‌به‌شداری د. سه‌یوان بارزانی باڵیۆزی عێراق له ئیتاڵیا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا له رۆژی پێنج شه‌ممه رێككه‌وتی 29/9/2011 ئه‌نجامدرابوو به‌بۆنه‌ی سه‌ردانی فه‌رمی وه‌زیری گه‌شه پێدانی ئابووری ئیتاڵیا پاولۆ رۆمانی بۆ عێراق كه سه‌ردانه‌كه‌ی له 3- 5ی تشرینی یه‌كه‌م 2011 درێژه‌ی كێشا، له‌لایه‌ن ئیتاڵیاوه هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێز مانشینی ماوریزیۆ وته بێژی ره‌سمی به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا و باڵیۆز مانشینی راوێشكاری دیبلۆماسی وه‌زیری گه‌شه پێدانی ئابووری ئیتاڵی و خاتوو ئیسپوسیت وته بێژی فه‌رمی به‌ناوی وه‌زاره‌تی گه‌شه‌پێدان و ئابووری هه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ماسیمۆ بیلیلی رێكخه‌ری یه‌كه‌ی كاری عێراق كۆنگره‌كه تیشكی خسته سه‌ر گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئیتاڵیا له 2003وه تاكو ئێستا جگه له پاڵپشتی ئیتاڵی بۆ پڕۆژه‌كانی گه‌شه پێدان له عێراق له بواره جیا جیاكاندا به تایبه‌تی خستنه رووی به‌رنامه‌ی سه‌ردانی وه‌زیری ئیتاڵی بۆ عێراق.
گوته‌بێژی ئیتاڵیا خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه كرد كه به‌هۆی گرتنه ده‌ستی ئیتاڵیا ئه‌م په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه له‌گه‌ڵ عێراق و گرنگی به په‌ره‌پێدانی رۆڵی ئیتاڵی له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر ئاسته جیا جیاكاندا. چ له رووی ده‌ستپێشخه‌رییه ئیتاڵییه تاكه‌كان یاخود رۆڵی وه‌ك هاوكارێكی نێوده‌وڵه‌تی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی یۆنامی وه یه‌كێتی ئه‌وروپا و نێرده‌ی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی له عێراق له به‌رنامه‌ی ئێن تی ئێم ئای بۆ مه‌شقپێكردنی كادیری ئه‌منی عێراق.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه د. سه‌یوان بارزانی باڵیۆزی عێراق له رۆما ئاماژه‌ی به‌رۆڵی پاڵپشتیی ئیتاڵیا بۆ عێراق و هه‌ر له ساته یه‌كه‌مه‌كان به ئامانجی به‌رپاكردنی بنه‌ما دیموكراتییه‌كان به‌پاڵپشتی كردنی بۆ پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و به‌تایبه‌تی له ئه‌ركه‌كانیدا له‌هه‌موو رویه‌كه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی ئیتاڵیا سوود له‌و ئه‌ركانه وه‌ربگرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیتاڵیا هاوكاری بازرگانی ئه‌وروپی یه‌كه‌مه له‌گه‌ڵ عێراق، جگه له‌وه‌ی كه وڵاتی یه‌كه‌میشه رێككه‌وتنی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ عێراق مۆر كردووه.